رۆژنامەوانی بەدواداچوون
15 - 19 April 2013


Lecturer:
دلۆڤان بەرواری

Genre:
Radio & Television @ku

لەو کۆمەڵگایانەدا کە گەندەڵی‌و پێشیلکردنی مافەکانی مرۆڤ بوونەتە دیاردە، رۆژنامەوانی کلاسیکی (رۆژنامەوانیی هەواڵ) چیتر وەک پێویست ناتوانێت رۆڵ‌و کاریگەری ئەوتۆی هەبێت‌و گۆڕانکاری ئیجابی بێنێتە ئاراوە، بۆیە لەم جۆرە بارودۆخانەدا جۆرێکی نوێ لەکاری رۆژنامەوانی سەرهەڵدەدات کە بە رۆژنامەوانی بەدواداچون دەناسرێت.

رۆژنامەوانی بەدواداچوون ئەو رۆژنامەوانییەیە کە هەڵدەستیت بە ئاشکراکردنی کێشە‌و گرفت‌و ئەو کەموکورتییانەی بەسیستەمکراون‌و بەردەوام هەوڵدەدرێت بشاردرێنەوە. لێرەدا رۆژنامەوان بۆ ماوەی درێژخایەن کە چەندین مانگ دەخایەنێت، هەڵدەستێت بەئاشکراکردنی ئەو راستیانە، هۆکارەکانی باسدەکات‌و هەوڵی هێنانەئارای چارەسەرەکانیشی دەدات.

بۆ ئەم مەبەستە، ئەکادیمیای رۆژنامەوانی ئەڵمانی، خولێکی پێنج رۆژە بۆ رۆژنامەنوسانی شاری هەولێر دەکاتەوە‌و تێیدا قسە لەسەر گرنگترین خاڵ‌و بنەماکانی ئەم جۆرە لەکاری رۆژنامەوانی دەکات، بەتایبەت جیاوازییەکانی لەگەل رۆژنامەوانی تەقلیدی. ئەمە جگە لەگرنگی رۆژنامەوانی بەدواداچوون‌و چۆنێتی ئامادەکردنی گریمانەی راپۆرتی بەدواداچون‌و ئامادەکردنی پلانی راپۆرتەکە‌و چۆنێتی دروستکردنی ستراکتورەکەی.

ئەم خولە رۆژنامەوانییە لەلایەن راهێنەر دلۆڤان بەروارییەوە بەڕێوەدەبرێت. ناوبراو ماوی هەشت ساڵ پەیامنێر‌و بەرپرسی نوسینگەی هەرێمی کوردستانی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی بووە، هەروەها تایبەتمەندی میدیایی زانکۆی ئەمەریکی بووە لە سلێمانی‌و یەکێکە لەدامەزرێنەرانی تۆڕی نەیریج بۆ رۆژنامەوانی بەدواداچون.

بەرواری کە رۆژنامەوانێکی تایبەتمەندە لەبواری رۆژنامەوانی بەدواداچون، خەڵاتی یەکەمی کێبڕکێی نەتالی لۆرینزۆی جیهانی لەبواری رۆژنامەوانی بەدواداچون لەیەکێتی ئەوروپا بەدەست هێناوە، ئەمە جگە لەوەی راپۆرتە بەدواداچوونەکانی وەک باشترین راپۆرتی جیهانی عەرەبی هەڵبژێردراون.