نووسینی هەواڵ و ئامادەكردنی راپۆرت لە ناوچە نائارامەكان
14 - 16 August 2015


Location:
کەربەلا

Lecturer:
موحەمەد حەمید ئەلسەواف

Genre:
رؤذنامةواني

نووسینی هەواڵی رۆژنامەوانی وەك سەرەكیترین كاری راگەیاندن هەژمار دەكرێ، بەتایبەت شارەزابوون لە رێنماییەكانی هەواڵنووسین وا دەكات رۆنامەنووس بە گوێرەی بنەماكانی كاری پیشەیی كار بكات. لە لایەكی ترەوە، هەواڵەكان بۆ خەڵك بە شێوەیەكی تەواو راگوزار لە سرووشتی ئەو رووداوانە كە لەلایەن میدیا دەگوازرێتەوەبكە بە هەموو شێوەكانی خوێنڕاو و بیستراو و بینڕاو بكە.
بۆیە كۆرسی تایبەت بە چۆنیەتیی نووسینی هەواڵ، گرنگییەكی بەرچاوی هەبوو بۆ ئەو كەسانەی لە سێكتەری میدیا كار دەكەن، بەتایبەت رۆژنامەنووسانی گەنج كە لە سەرەتایی كاركردنیان لە بواری رۆژنامەوانیدان. سەرباری ئەوەی ماوەی كۆرسەكە كورتە، بەڵام دەرفەتێكی باشە بۆ گەیاندنی زانیارییە سەرەكییەكانی تایبەت بە چۆنیەتی نووسی هەواڵ بەشێوەیەكی پرۆفیشنال. هەروەها بەشداربووانی وۆرك شۆپەكە فێری چۆنیەتی گەڕان بەدوای زانیارییەكان و كۆكردنەوەیان دەكرێن، تا ئەو زانیارییانە بە شێوەیەكی گشتی وێنەیەكی تەواو بۆ هەواڵی رۆنامەوانی پێكبهێنن .
رۆژی یەكەم :
باسی گرنگیی هەواڵ لە كاری میدیایی و رۆژنامەگەری و هەروەها گرنگیی هەواڵ لە رووماڵە رۆژنامەوانییەكاندا دەكرێت. لەگەڵ شرۆڤەیەكی تێر وتەسەل بۆ جۆرەكانی هونەری هەواڵسازی و ریزكردنی ئەولەویتەكان و گرنگترین زانیارییەكان لە پێكهاتەكانی هەواڵ دا.
هەروەها، بەشداربووان فێری ئەلف و بێی هەواڵ و پێكهاتەكانی دەبن. سەرەتا باسی هەر پێنج ئامرازەكانی پرسیار دەكرێن كە هەواڵ پێك دەهێنن، دواتر باسی چۆنیەتی ریزكردنی وەڵامەكان و زانیارییەكان لە هەواڵدا دەكرێت.هەروەها، رێنماكانی هەواڵنووسین بە شێوەیەكی بەرفراوان باس دەكرێت.
رۆژی دووەم :
بەشداربووان لەسەر بنەمای رستەكانی رۆژنامەوانیی كە تێكستەكانی هەواڵی رۆژنامەوانی و پێوەرەكانی ناودەوڵەتی لە نووسینی هەواڵدایە، رادەهێنرێن . لەگەڵ شرۆڤەیەكی بەرفراوان لە بارەی ئامرازەكانی گرێدانی تێكستەكانی هەواڵ وپێكهاتەكانی.
رۆژی سێیەم :
بەشداربووان بەشێوەیەكی پراكتیكی پرۆڤەی هەواڵنووسین دەكەن، بەشێوەیەك كە ئاستی بەشدابوو تاقی بكرێتەوە و هەروەها دریژەدان بە چەسپاندنی ئەو زانیارییانەی كە وەریگرتووە لە رۆژانی یەكەم ودووەمی كۆرسەكە. راهێنەرەكە هەر بەشداربوویەك بۆ نووسینی چەند هەواڵێكی جیاواز رادەسپێرێت، دواتر بە شێوەی كۆمەڵ گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت بۆ ئەوەی خالی بەهێز و لاوزییان دەستنیشان بكرێن.
راهێنەر :
راهینەری رۆژنامەوانی، موحەمەد حەمید ئەلسەواف، ئەزموونی كاری رۆژنامەوانی لە عێراق یەكجار زۆرە، وەك بەڕێوەبری نووسین لە تۆری زانیارییەكانی ئەلنەبا و سەرنووسەری ماڵپەری فەرمیی پارێزگای كەربەلا، .چەند خەڵاتێكی رۆژنامەوانی لە عێراق و دەرەوەی ئەو وڵاتە وەرگرتووە، لەوانە: وەرگرتنی خەڵاتی پێشبركەی چاوی كراوە لە بەرلین، دوو جار لە دوو ساڵ بە دوای یەكدا وەك باشترین سێهەم چیرۆكی رۆژنامەوانی ( فیچەر). هەروەها بڕوانەمای راهێنانی (TOT ) لە ئاكادیمیای ئەڵمانی بۆ میدیا لە عێراق پێدراوە.