چاودێری ده‌زگا میدیاییه‌کان
15 - 18 July 2016


Location:
سليماني

Lecturer:
كريم عبدالرحمن

Genre:
رؤذنامةواني

لە کۆتایی وۆڕکشۆپەکەدا، بەشداربووان تێگەیشتنێکی باشتریان دەبێت لەسەر ڕووماڵکردنی میدیاکان و گرنگی ڕووماڵکردنی میدیا. ئەم ڕاهێنانە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەو لێهاتووییەی کە بۆ ڕوماڵکردنی ڕۆژنامە کوردی و ئینگلیزی و عەرەبییەکان پێویستە.

ئامانجەکان
1- پێناسەکردن و ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی میدیا و ڕووماڵکردنی میدیا.
2- خستنەڕووی شێوازی جیاوازی نووسینی ڕاپۆرت.
3- ڕوونکردنەوەی شێوازی هەڵبژاردنی بنەمای کارکردن و هەروەها پێشکەشکردنی پووختەیەکی بابەتەکان.
4- شێوازی جیاوازی ڕووماڵکردن: بابەتی ڕۆژانە، هەواڵی بە پەلە، کۆکردنەوەی بەشە گرنگەکانی بابەتێک، چیرۆک و لێکدانەوە.
5- خستنەڕووی ڕێنمایی بۆ گەڕانی تۆڕەکانی هەواڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی پێشکەوتوو.

بەشێکی ڕاهێنانەکە لە وۆرکشۆپێکی 3 ڕۆژی پێک دێت. بەشی دووەمی ڕاهێنانەکە زیاتر کردارییە و ئامانج لێی هەوڵ دانە بۆ ئەوەی بەشداربووانی ڕاهێنانەکە ئەو زانیاری و توانایەی کە بەدەستیان هێناوە بیخەنە ڕوو. لە بەشەدا، ڕاهێنەرەکە کارەکانی بەشداربووان هەڵ دەسەنگێنێت و ڕێنمایی زیاتریان پێ دەدات لەسەر بابەتەکانیان. ڕاهێنەرەکە هەروەها لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بنەماکانی کاری ڕووماڵکردن دەکات لەوانەش گرووپی ڕووماڵکردن و بەرهەمەکانیان.