به‌بازاڕکردنی میدیایی
24 - 25 November 2016


Location:
ناسرییه‌

Lecturer:
یاسر ئیسماعیل

Genre:
میدیای ئەلەکترۆنی )ئینتەرنێت)

Language:
عةرةبي
له‌پێناو سودبینین له‌شێوازو ستراتیژی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ به‌بازاڕكردنی‌ میدیایی، ئه‌كادیمیای‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌ڵمانی‌ له‌عێراق وۆركشۆپێك بۆ رۆژنامه‌نووسان‌و چالاكوانان له‌ناسرییه‌ رێكده‌خات.
له‌م وۆركشۆپه‌دا تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر ته‌كنیكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ به‌بازاڕكردن‌و رۆڵی‌ میدیاو رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، هه‌روه‌ها باس له‌ستراتیژه‌ كاریگه‌ره‌كانی‌ به‌بازاڕكردن ده‌كرێت به‌لێكدانه‌وه‌ی‌ نرخ، پێگه‌، ریكلام، خزمه‌تگوزاری‌ كڕیاران، ژینگه‌ جیاوازه‌كانی‌ به‌بازاڕكردن، تێكه‌ڵكردنی‌ رێبازه‌كانی‌ توێژینه‌وه‌ به‌بازاڕ‌و دانانی‌ ستراتیژی‌ كاراو كاریگه‌ر‌و سوودبینین له‌ئینته‌رنێت بۆ بازاڕكردن.
راهێنه‌ر یاسر ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناوه‌ندی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ بازاڕ له‌به‌غداو رێكخه‌ری‌ ئه‌كادیمیای‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌ڵمانی‌ له‌به‌غداو خوارووی‌ عێراق وۆركشۆپه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات كه‌ خاوه‌نی‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی‌ میدیایی‌‌و ئه‌كادیمییه‌ له‌باره‌ی‌ به‌بازاڕكردنه‌وه‌.