پرنسیپەکانی کاری رۆژنامەنوسی لة كةلار
2 - 8 August 2017


Location:
كةلار

Lecturer:
ئازاد عوسمان

Genre:
Radio & Television @ku

Language:
كوردي

لەمیانەی ئەم کۆرسی راهێنانەدا، ژمارەیەک لەو گەنجانە بەشدارییان پێدەکرێت کە ئارەزوی کاری رۆژنامەوانیی دەکەن و وەکو هەنگاوی یەکەم بە بنەما پیشەییەکانی رۆژنامەوانیی ئاشنا دەکرێن.

لەم راهێنانەدا، چەمک و چیەتی رۆژنامەوانیی و رەگەز و تایبەتمەندیەکانی شیدەکرێتەوە، ئەوە باسدەکرێت کە مرۆڤ چۆن دەتوانێت ببێتە رۆژنامەنوسێکی پیشەیی، هەروەها دیارترین هونەرەکانی رۆژنامەوانیی بەپشت بەستن بە ستاندارد و پێوەرە پیشەییەکانی پیشەی رۆژنامەوانیی شیدەکرێتەوە.

ئازاد عوسمان:
دبلۆمی لە رۆژنامەوانی هەیە، ماوەی  ١٣ ساڵە وەکو رۆژنامەنوس کاردەکات و لەئێستادا بەڕیوەبەری رادیۆی دەنگە لەگەرمیان کە تاکە رادیۆی ئەهلی ئازادە لەو ناوچەیە. وەکو راهێنەر و وانەبێژ لە چەند راهێنانێک دا کاری کردوەو ماوەی ٢ ساڵیشە وەکو راهێنەر لەهەندێک کۆرسی میدیا ئەکادیمی کاردەکات.