خولى دیجیتاڵ سکیوریتی لە سلێمانی
28 - 30 June 2018


Location:
سلێمانی

Lecturer:
سەردەشت عەزیز

Genre:
میدیای ئەلەکترۆنی )ئینتەرنێت)

Language:
كوردي

چۆن رۆژنامەنوسان لە ئینتەرنێت دا خۆیان بپارێزن؟

 

خۆپاراستن و ئاسایشی ئینتەرنێتی، بوەتە پرس و بابەتێکی گرنگ لەگەڵ هەڵکشانی بایەخپێدان و بەکارهێنانی زیاتری ئینتەرنێت، ئەم حاڵەتەش بەتایبەت بۆ رۆژنامەنوسان گرنگییەکی زۆری دەبێت بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن لە هەوڵ و هێرشی بردن و بەکارهێنانی زانیاریی و داتاکانیان و دزەکردنە نێو روپەڕە تایبەتیی و کەسیەکانیان.

 

پرسیار ئەوەیە:
دەبێت رۆژنامەنوسان چۆن خۆیان بۆ ئەم ئالەنگاریانە ئامادە بکەن و بە چ شێوەیەک خۆیان بپارێزن؟

 

ئەم پرسە ناوەڕۆکی راهێنانێکی ئەکادیمیای راگەیاندنی ئەڵمانییە لە عێراق بە سپۆنسەری رێکخراوی CFI فەرەنسی کە بۆ رۆژنامەنوسانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەی دەبات.

 

راهێنانەکە لەلایەن راهێنەر (سەردەشت عەزیز)ەوە پێشکەش دەکرێت و (١٤) رۆژنامەنوس تیایدا بەشدارن و بۆ ماوەی (٣) رۆژ بەردەوام دەبێت