چۆنیەتی ساغكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ و وێنه‌ى فۆتۆگرافی فه‌یك و ساخته‌ له‌ سلێمانی
22 - 24 July 2018


Location:
سلێمانی

Lecturer:
ژینۆ محه‌مه‌د

Genre:
Radio & Television @ku

Language:
كوردي

چۆن وێنە و ڤیدۆی ساختە ساغکەینەوە و بیناسینەوە؟

 

ئه‌كادیمیای راگه‌یاندنى ئه‌ڵمانى له‌عێراق به‌هاوكارى رێكخراوى CFI فه‌ره‌نسی، راهێنانێكى بۆ رۆژنامه‌نوسانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان له‌ شاری سلێمانی ده‌ستپێكرد له‌باره‌ى چۆنیەتی ساغكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ و وێنه‌ى ساخته‌.

 

راهێنانه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چۆنیه‌تى ساغكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆ و وێنه‌ى فۆتۆگرافی فه‌یك و ساخته‌، كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌تایبه‌ت لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بره‌و په‌یدا ده‌كات و زۆرجاریش به‌هۆیانه‌وه‌ رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌.

 

له‌میانه‌ى راهێنانه‌كه‌دا، راهێنه‌ر (ژینۆ محه‌مه‌د)، به‌پشت به‌ستن به‌و پرۆگرامه‌ى كه‌له‌میانه‌ى خوله‌كانى هه‌ردو رێكخراو بۆ راهێنه‌ران له‌ لوبنان به‌ڕێوه‌چون، به‌شداران راده‌هێنێت به‌و هه‌نگاوانه‌ى كه‌له‌رێگه‌یانه‌وه‌ ڤیدیۆ و وێنه‌ى ساخته‌ جیاده‌كرێته‌وه‌و ئه‌و شێوازانه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت له‌م روه‌وه‌.

 

مه‌به‌ستیش له‌مكاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژنامه‌نوسان بتوانن پیشه‌یانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڤیدیۆ و وێنه‌كاندا بكه‌ن و نه‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ى به‌كارهێنانی وێنه‌و ڤیدیۆی دروستكراو یان ناڕاست.

ئه‌م خوله‌ به‌به‌شداریی (14) رۆژنامه‌نوس له‌شار و ناوچه‌ جیاوازه‌كانى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.