ۆركشۆپی پێکەوەیی کۆمەڵایەتی
15 - 17 November 2018


Location:
سليماني

Lecturer:
خدر دۆملی، خالید سلێمان، ئازاد عوسمان، و یاسین تەها

Genre:
میدیای ئەلەکترۆنی )ئینتەرنێت)

Language:
عەرەبى و کوردی

له‌ ئوتێل تایتانیك كۆتایی به‌ رۆژی سێیه‌می ۆركشۆپی سێیه‌می هاوبه‌شی نێوان ئه‌كادیمیای ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانی MICT و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسی بۆ هاوكاری میدیا CFI هات له‌ شاری سلێمانی كه‌ نزیكه‌ی 40 ڕۆژنامه‌نووس له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق و له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌شدارییان تێدا كرد ده‌رباره‌ی په‌یوه‌سته‌گی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاشته‌وایی.

 

له‌م ۆرك شۆپانه‌دا به‌شداران له‌ سێ كاتی جیاوازدا بنه‌ما تیۆری و پراكتیكییه‌كانی كاركردنیان ده‌رباره‌ی فره‌یی و پێكهاته‌ ئاینی و كلتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان عێراقیان له‌سه‌ر ده‌ستی چوار ڕاهێنه‌ر وه‌رگرت، له‌ قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی پڕۆژه‌كه‌شدا هه‌ر به‌شدارێك‌ بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی نوسراو یان بینراویان به‌پێی ستانداری پڕۆژه‌كه‌ ئاماده‌كرد كه‌ له‌مانگی داهاتودا و له‌ كۆتایی پڕۆژه‌كه‌ ده‌چنه‌ كێبه‌رێوه‌ بۆ دیاریكردنی كاریگه‌رترینیان بۆ خه‌ڵاتكردن.

 

ئامانج له‌م ۆركشۆپانه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری پێكه‌وه‌ژیان و په‌یوه‌سته‌گی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستكردنی ژێرخانێكی میدیاییه‌ بۆ ڕووماڵكردنی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ گروپه‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنییه‌كانی عێراق و پێشكه‌شكردنی وێنه‌یه‌كی دروست ده‌رباره‌ی خه‌موژان و ڕه‌وشی ژیانیان به‌ شێوه‌یه‌ك ببێته‌ هۆی ئشنابوون پێیان به‌ سێوه‌یه‌كی دروست و پاش قبوڵكردن و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان.