ئه‌كادیمیای‌ راگه‌یاند – عێراق، به‌هاوكاری‌ گۆڤاری‌ نیقاش كه‌ گۆڤارێكی‌ هه‌فتانه‌ی‌ ئه‌لكترۆنی‌ عێراقیه‌، له‌پێناو گه‌شه‌دان به‌توانا رۆژنامه‌وانیه‌كان، به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ مه‌شق‌و راهێنانی‌ رۆژنامه‌نوسه‌ تازه‌پێگه‌یشتوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.

گۆڤاری‌ نیقاش (niqash.org)  راپۆرت‌و چیرۆكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ په‌یامنێره‌كانی‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ عێراقه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، له‌موسڵ‌و ئه‌نبار‌و به‌سره‌‌و كه‌ربه‌لا‌و هه‌ولێر‌و به‌غدا .. هتد. بابه‌ته‌كان كه‌ له‌هه‌مانكاتدا به‌سێ‌ زمانی‌ كوردی‌‌و عه‌ره‌بی‌‌و ئینگلیزی‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌‌و له‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا ده‌بیندرێن، سه‌رجه‌م بابه‌ته‌ گه‌رموگوڕه‌ سیاسی‌‌و ئابوری‌‌و رۆشنبیری‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ عێراق له‌خۆده‌گرن.

له‌ڕێی‌ كاركردنی‌ راسته‌وخۆی‌ ئێوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری‌ به‌توانا له‌ناوچه‌كانتاندا، ئه‌م به‌رنامانه‌ی‌ خواره‌وه‌تان بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كرێت:

  • فێربونی‌ ته‌كنیكه‌كانی‌ ئاماده‌كردن‌و نوسینی‌ راپۆرتی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بێلایه‌ن‌و هاوسه‌نگ.
  • كاركردنی‌ عه‌مه‌لی‌‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ چیرۆكه‌كان له‌پێگه‌ی‌ نیقاشدا.

مانگانه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و راپۆرت‌و چیرۆكانه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن كه‌ له‌لایه‌ن ئێوه‌وه‌ نوسراوه‌‌و وه‌رده‌گێڕدرێته‌وه‌ سه‌ر زمانه‌كانی‌ تر.
گه‌ر ویستی‌ به‌شداربونت هه‌یه‌ له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، چ وه‌ك راهێنه‌ر‌و چ وه‌ك فێرخواز، تكایه‌ داواكاریه‌ك بنێره‌ بۆ خاتون كاثرين شاير:
schaer@mict-international.org